بەڕێوەبەری كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی: هیچ بڕیارێكی زیادكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكیان پێنەگەیشتووە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، هیچ بڕیارێكی زیادكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكیان پێنەگەیشتووە.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكیان پێنەگەیشتووە كە ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێن.
باسی لەوەشكرد، هەر چوار ماددە سەرەكییەكە لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا هەییە كە (برنج، زەیت، شەكر، دۆشاو)ە، وتیشی، هێشتا لە پرۆسەی دابەشكردنی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراكدا هەركاتێك تەواوكران كۆتایی بە دابەشكردنی 10 سەبەتەی خۆراكی 2024 دێت.
جەختی لەوەشكردەوە، تاوەكو ئێستا نازاندرێت دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دەكرێت، یان سەبەتەی خۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group