وەزارەتی دارایی عێراق: هەموو مانگەكان ناوی دووبارە لە لیستی مووچەی هەرێم هەبووە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی داوەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندوە، بۆ راستكردنەوەی ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لە سۆشیال میدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن لەلایەن هەندێك لە نوێنەران بڵاودەكرێنەوە سەبارەت بە دابینكردنی دارایی تەرخانكراو و مووچەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵیی دەوڵەت داتاكانیان بڵاوكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو مانگەكان كێشە لە لیستی مووچەدا هەبووە و ناوی دووبارەی تێدا بووە، جگە لەوەی، تائێستا حكومەتی هەرێم تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نەكردووە، تا مانگەكانی تشرینی یەكەم و دووەم و كانونی یەكەمیش لیستی مووچە ناوی دووبارەی تێدابووە، بەڵام تەواوی مووچەیان رەوانەكردووە.
رونیشیكراوەتەوە، هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، كە دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی گشتی فیدراڵی بگێڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group