رێگایەكی نوێ بۆ دەستنیشانكردنی لەبیرچونەوە لە مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان بەهۆی ئامێرێكەوە توانیویانە دەستنیشانكردنی نەخۆشی لەبیرچونەوە بدۆزنەوە كە پێشتر بەو ئاسانییە  دیاری نەدەكرا.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە، زانایانی كەنەدی توانیویانە ئامێرێكی نوێ دابهێنن كە دەتوانێت بەزویی نەخۆشی لەبیرچونەوە (زەهایمەر) دەستنیشان بكات، ئەویش بە گوێگرتن لە لەرەیەكی زۆر وردو هەستیار كە لە گوێچكەوە دەردەچێت و ئەو سیگناڵانە دێنە دەرەوە رەنگە نیشاندەرێكی زۆر گرنگبن بۆ دۆزینەوەی ئەو نەخۆشییە، ئەم دۆزینەوە نوێیەش لەلایەن تیمێكی توێژەرانی زانكۆی دارتمۆس و قوتابخانەی باڵای تەكنەلۆجیا كە زانكۆیەكی كەنەدییە ئەنجامدراوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، جوڵەی خێرای چاو لەرەیەكی بچوك لە پەردەی گوێدا دروست دەكات، ئەو ئامێرەش كە ناوی Hearableـە زانایان هیوایان خواستوە لەو رێگەیەوە بتوانن بەهۆیەوە ئەو لەرەیە لە چاوی مرۆڤەوە دەستنیشان بكرێت و ئاستی لەبیرچونەوەی كەسەكە دەستنیشان بكرێت.
پێشتر زانایان بۆیان دەركەوتبو كە یەكێك لە رێگاكانی پێوانەكردنی مەترسی توشبون بە نەخۆشی (زەهایمەر) لەرێگەی پشكنینی چاوەوەیە بۆیە بەدوای هەندێك گۆڕانكاریدا دەگەڕێن لە تۆڕی چاوی مرۆڤدا.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group