ئەردۆغان: جەنگێكی گڵاو لەناوچەكە دەبینرێت

06/10/2024 جیهان

نەوا-
لە یەكەمین ساڵیادی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: تاكە دەوڵەت كە رێكاری ئابوری دژ بە ئیسرائیل گتەبەر توركیا بوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەوتارێكدا باسی لە هێرشەكانی ئیسرائیل كردو جەختی كردەوە كە بە بۆنەی ئیسرائیلەوە پەرەپێدان بە جەنگێكی گڵاو لەناوچەكە دەبینرێت و هەمو رێكارەكانیان بۆ ئەم دۆخە گرتوەتە بەر.
ئەردۆغان وتیشی: لە 364 رۆژی رابردودا زیاتر لە 17 هەزار منداڵ و هەزاران ژن، مەدەنی و رۆژنامەنووس بێبەزییانە كوژراون لە بەردەم چاوی جیهان نزیكەی 50 هەزار كەسی مەدەنیش كۆمەڵكوژ كراون.
وتیشی، وەك توركیا بە هەمو تواناوە لە پاڵ فەڵەستین دەبین تاكە دەوڵەت كە رێكاری ئابوری دژ بە ئیسرائیل گرتەبەر توركیا بوە، زۆرترین یارمەتی كە دەنێردرێتە غەزەش لەناو وڵاتانی جیهاندا هەر توركیایە، ئێمە بەرگریكاری دۆزی فەڵەستین بوین رۆژی یەكەم چۆن بوین ئێستاش بە هەمان نەفەس هەر وادەمێنینەوە، لە توركیا چۆن قسە دەكەین لە سەكۆی نەتەوە یەكگرتوەكانیش بەبێ ترس هەر وا قسە دەكەین. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group