تا ئێستا زیاتر لە 200 پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە پارێزگای بەسرە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێت، تاوەكو ئێستا سەرووی 200 پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە بەسرە و لیژنەیەكش بۆ پێشوازیان پێكهێنراوە.
 عەقیل فرێجی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، یەكەم كاروانی لوبنانییەكان بە فەرمی رۆژی هەینی گەیشتووەتە بەسرە، دوێنیش دووەم كاروان گەیشتوون، كە سەرووی 200 كەس دەبن و لەلایەن ئیدارەی پارێزگای بەسرە پێشوازیان لێكراوە.
 ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە جگە لەوەی هەندێك لە خێزانە لوبنانییەكان لە رێگەی دۆست و ناسیاوەكانیانەوە هاتوونەتە بەسرە و لە ماڵی ناسیاوەكانیاندا دەمێننەوە.
 باسی لەوەشكردوە، ئیدارەی بەسرە ئامادەكاریی كردووە و بەردەوامە لە پێشوازیكردن لە لوبنانییەكان، كە ژمارەیان لەزیادبووندایە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین كردوون وەك هۆتێل و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group