نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران تاوتوێی ژمارەیەك دۆسیەی هاوكاری نێوانیان دەكەن.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، لە كۆبونەوەیەكدا سودانی و پزیشكیان ژمارەیەك دۆسیەو بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ كردوە كە ئامانج لێی پتەوكردنی ئاستی هاوكاری و هاوبەشی نێوان هەردو وڵات بوە.
راشگەیەنراوە، سودانی جەختی لەسەر گرنگی كاری دوقۆڵی نێوانیان كردەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئابوری و ئەمنییەكان لەناوچەكەدا بەشێوەیەك لەبەرژەوەندی سەقامگیری و گەشەپێداندا بێت.
لەلای خۆشیەوە سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردەوە لەسەر خواستی كۆماری ئیسلامی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەردەوامیدان بە بەرنامەكانی هاوكاری و یاداشتنامەكانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردو وڵات.
دواتر بە ئامادەبونی شاندی باڵای عیراق و ئێران 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن واژۆ كرا.