وتەبێژی پنتاگۆن: زیاتر لە 2 هەزار سەربازی ئەمریكا لەعیراق جێگیر كراون

10/09/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریكاو عیراق بەردەوام دەبن لەگفتوگۆكانی نێوانیان لە بوارەكانی ئەمنی و هاریكاریی.
پات ریدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە لێدوانێكدا لەبارەی كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند، گفتوگۆكانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان ئەمریكاو عیراق لە بوارەكانی ئەمنی و هاریكارییدا بەردەوامن، هەركات تەواو بون پنتاگۆن وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە بڵاودەكاتەوە كە رۆڵی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكەش دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو كە عیراق رۆڵێگی زۆر گرنگ لە ناوچەكە دەگێرێت و لەئێستادا، 2 هەزارو 500 سەربازی ئەمریكا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عیراق جێگیركراون.
پێشتر سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عیراق رایگەیاندبو كە بەغداو واشنتۆن لەبارەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش گەیشتون بە رێككەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group