51 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی هەڵەبجە بەچەكی ناپاڵم تێدەپەڕێت

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی بۆردومانكردنی هەڵەبجە بەچەكی ناپاڵم پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت پەیامێكی بڵاوكردەوە. 
لەبەشێكی ئەو پەیامەدا نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت رایگەیاندوە، ساڵەكانی رۆژ بۆ هەڵەبجەیی پڕن لە یادو بیرەوەری ناخۆش، دیسان یادێكی تاڵی ئەو بیرەوەرییانە دەكەنەوە كە بۆردمانكردنی هەڵەبجەیە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی بەعسەوە بە چەكی ناپاڵم.
راشیگەیاندوە، لە رۆژی 26/4/21974 دا دوو رۆژ پاش بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە هەڵەبجە بە چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم بۆردومانكرا، لەو بۆردومانەدا نزیكەی 50 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون، بۆردومانی ئەو ساڵە سەرەتای كۆمەڵێك تاوانی یەك لە دوای یەكبون دەرحەق بە خەڵكی بێ تاوانی هەڵەبجە.
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت وتوشیەتی: بەو بۆنەیەوە دەخوازن كوردو كوردستانیان چیدی نەبنە ئامانجی چەكە قەدەغەكراوەكان و كۆمەڵكوژی و جینۆسایدو تاوانی نامرۆڤانەو تاجەگوڵینەی وەفا لەبەردەم ناوی شەهیدان دادەنێن

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group