نەوا-
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی حوسی لە یەمەن چڕكردوەتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا بە خەستی بۆردومانی پێگەكانیان كرد.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردوەتەوە، پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی حوسییەكان لە 15/3ی رابردوەوە دەستپێكردوە كە لە پابەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە بۆ دابینكردنی سەقامگیری هەرێمیی و ئازادی كەشتییەكانە.
راشیگەیاندوە، هێرشی حوسییەكان هەڕەشەیە لەسەر بازرگانی جیهانیی و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكاش نامەیەكی رونی خۆی گەیاندوە كە رێگە بەهیچ كارێكی دوژمنكارانە لەسەر رێگایەكی بازرگانی زیندو نادات و بەرپەرچی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە كە سەقامگیری تێكدەدەن.
سێنتكۆم ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆچونی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەك خۆی دەمێنێتەوە.