لە جەژندا نزیكەی 20 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت

3 رۆژ پێش ئێستا

لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا رۆژانە 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەپشتبەستن بە نزیكەی 4 هەزار مێگاوات كارەبا، رۆژانە 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
راشیگەیاندوە، زیاتر لە 7 هەزار كرێكارو فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان  و  وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەباو سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بەشێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group