نەوا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، دوای جەژن راستەوخۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە، بابەتی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێ یەكلایی دەكرێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بابەتی گرنگی وەزارەتەكان و شێوەی هاوبەشی و گلەیی هەردوولا یەكلایی كراوەتەوە، دوای جەژنیش بابەتی دابەشكردنی پۆستەكان یەكلایی دەكرێتەوە و لە نووسینی رەشنووسەكە گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی"
ئاماژەی بەوەشدا، لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر نزیكین، ئامانجیانە حكومەتێكی چالاك پێكبهێنین، چونكە تەنیا حكومەت دەتوانێت تەواوكەری هەموو هەنگاوە سیاسییەكان بێت بۆ دابینكردنی ئارامی و جێگیری وڵاتەكەی.