وتەبێژی گەشتوگوزار: ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كراوەو زیادبونی پڕۆژەی گەشتیاریی هۆكارە بۆ راكێشانی گەشتیاران.
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی پشوی جەژنی رەمەزاندا كراون لە ڕێگەی هەشت بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، هاوكات پێش هەفتەیەك دەست بە ئامادەكاری هەم بۆ جەژنی نەورۆزو هەمیش بۆ جەژنی رەمەزان كراوە، پێشبینی دەكەن ژمارەیەكی بەرچاو گەشتیار لە رۆژانی جەژنی رەمەزان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
وتەبێژی گەشتوگوزار راشیگەیاندوە، هەماهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و ژمارەیەك لیژنەش پێكهاتون بەتایبەتی لە بازگەكان بەشێوەیەكی پێشكەوتو پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت، هەروەها بەهۆی سەقامگیریی رەوشی ئەمنیی و ئەنجامدانی ژمارەیەك پڕۆژەی گەشتیاریی بەردەوام گەشتیاران رو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و بەپێی پلانی هەشت ساڵەی گەشتوگوزاریش ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران لە زیادبوندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group