نەوا-
بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان لەهەرێمی كوردستان ئامادەكاریی ئەمنی توندوتۆڵ دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو پشوەكانییەوە، بۆ ئەم جەژنە لە رێكەوتی 29/3 تا 5/4 سەرجەم هێزەكانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی كوردستان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
راشیگەیاندوە، هێزەكان لەسەرجەم بنكەكانی ناوشارو دەرەوی شار لەئێشكگری تەواودا دەبن تیمی گەڕۆك بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەكانی ناوشار و بازاڕەكان، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاكان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەكان تیمی گەڕۆكی لێ جێگیر دەكرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.