وەزیری ناوخۆ بۆ راگەیاندنەكان: بەدوای روداوەكانی كوشتن مەكەون

27/12/2024

نەوا-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای لەكەناڵەكانی راگەیاندن كرد بۆ زیادكردنی شوێنكەوتوان و بینەرانیان بەدوای روداوەكانی كوشتن نەكەون.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، داوا لەكەناڵەكانی راگەیاندن دەكەن بۆ زیادكردنی بینەرو شوێنكەوتوانیان بەدوای روداوەكانی كوشتن نەكەون بەڵكو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەدوای روداوەكاندا بكەون، رۆڵی پۆلیس و داواكاری گشتی و پزیشكی دادوەریی نەبینن و لە بەرنامەكاندا بە راستەوخۆ پەیوەندی بە تاوانبارەوە نەكەن چونكە ئەوە رێگە خۆشكەرە بۆئەوەی تاوانبار هانبدرێت ئەوەی كە كردویەتی پاساوی بۆ بهێنێتەوە ئەوانە دەبێت لە چوارچێوەی دادگادا بكرێن.
رێبەر ئەحمەد وتیشی: تاوانباران خستنە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان پێچەوانەی یاساو كلتورە هەندێك كەناڵ ئەم بابەتەیان كردوەتە كەیسێك بۆ زیادكردنی شوێنكەوتوانیان و خەریكە لەنێوان كەناڵەكان ركابەری بۆ زوتر بڵاوكردنەوەی دروست دەبێت.
وەزیری ناوخۆ داواشیكرد، ئەوان رێز لە راگەیاندنەكان دەگرن پێویستە راگەیاندنەكانیش رێز لە پیشەی خۆیان بگرن و لەچوارچێوەی یاساو دابونەریتەكان رەفتار بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group