لە كەركوك ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئاڵتون كۆپری و تازە خورماتو كرایەوە

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی پارێزگای كەركوك، ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئاڵتون كۆپری و تازە خورماتو كرایەوە.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای كەركوك بڵاویكردوەتەوە، یاوز حەمید جێگری پارێزگاری كەركوك بەشداریی لەمەراسیمی یادكردنەوەی شەهیدانی كۆمەڵكوژی ئاڵتون كۆپری و تازە خورماتوی كردوە كە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە دژی توركمانەكان لە عیراق ئەنجامدراوە.
ئاماژەشكراوە، لەمەراسیمەكەدا بۆ رێزگرتن لەگیانی قوربانیانی ئەو تاوانە وەستاون كە لەو كۆمەڵكوژییەدا گیانیان بەختكردوە هەروەك چۆن رۆڵەكانی گەلی عیراق گیانیان بەخت كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group