نەوا-
ئیلۆن مەسك خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، ئەو كێشەیەی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دروستبو، بۆ هێرشێكی ئەلیكترۆنی دەگەڕێتەوە كە سەرچاوەكەی لە ئۆكرانیاوە بوە.
مەسك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی FOXی ئەمریكی باسی لەو كێشەیە كردوە كە روبەڕوی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بوەوەو رایگەیاندوە: لە ناوچەیەكی ئۆكرانیاوە هێرشێكی ئەلیكترۆنی بەئامانجی لەكارخستنی سیستمی ئێكس ئەنجامدراوە كێشەكە چارەسەر كراوەو لەئێستادا هیچ كێشەیەك لەو تۆڕو كۆمەڵایەتییەدا نییە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكردبو، وەك پشتگیرییەك بۆ هاوكارییەكانی مەسك لە بەهێزكردنەوەی ئەمریكادا وەك وەڵامێكیش بۆ دژایەتییەكانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا دەكڕێت و لەو رێگەیەوە پشتگیریی مەسك دەكات.