نەوا-
دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایدەكات، وەك پشتگیرییەك بۆ هاوكارییەكانی مەسك لە "بەهێزكردنەوەی ئەمەریكا" هەروەها، وەك وەڵامێكیش بۆ دژایەتییەكان، ئۆتۆمبێلی جۆری تێسلا دەكڕێت و پشتگیریی ئیلۆن مەسك دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، كۆمارییەكان و پارێزكارەكان بەیەكەوە هاوڕان كە ئیلۆن مەسك تا سەر لێوار رۆیشتوە بۆ هاوكاریكردنی گەلەكەیان و كارێكی زۆر نایاب دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە سەرباری ئەم هاوكارییانەی مەسك، بەڵام چەپڕەوە توندڕەوەكانی ئەمەریكا هەوڵدەدەن بەشێوەیەكی نایاسایی بایكۆتی تێسلا بكەن كە یەكێكە لە گەورەترین و باشترین كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل تا لەوڕێیەوە هێرشبكەنەسەر مەسك و زیانی پێبگەیەنن.
جەختیش دەكاتەوە، كە سبەینێ یەكەم كاری كڕینی ئۆتۆمبێلێكی تێسلا دەبێت تا لەوڕێیەوە پشتگیریی و پشتیوانی خۆی بۆ ئیلۆن مەسك دوپات بكاتەوە.