سنوربەندی بۆ نەمامە چێنراوەكان دروستدەكرێت

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سنوربەندییەكی پارێزراوتر بۆ نەمامە چێنراوەكان دروستدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەمەبەستی پاراستن و دروستكردنی سنوربەندییەكی پارێزراوتر بۆ نەمامە چێنراوەكان، سەرۆكایەتی شارەوانی گاپیڵۆن سیاجی چواردەوری نەمام و درەختەكانی قایمتر كردوە.
ئاماژەشیكردوە، دروستكردنی سیاجی پارێزەر بۆ رێگریكردنە لە كارتێكەری دەرەكی و شكاندنەوەی نەمامەكان و لەناوچونیان، لەوپێناوەدا شارەوانی گاپیڵۆن بەشێكی زۆر لە درەخت و نەمامە چێنراوەكانی سیاج كردوەو ناوبەناو لەڕێگەی بەشی باخچەكانی سەر بە شارەوانییەوە جێگیرو پارێزراوتر دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group