نەوا-
سیناتۆرێكی ئەمەریكی دەڵێت، پێویستە سزای بانكی رافیدەین بدرێت.
جۆو وێڵسن كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمەریكا هەڕەشە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەكات و دەڵێت: كوردەكانی برسی كردوە و ترەمپ چارەسەری دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا چیتر سزاكانی سەر بانكی رافیدەین دوانەخات كە ملیۆنان دۆلار بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق سپی دەكاتەوە.
باسی لەوەشكردوە، لەگەڵ ئەم سپیكردنەوەی پارەیەشدا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق برسی دەكات و مووچەكانیان نانێرێت، بەڵام ترەمپ خۆی چارەسەری دەكات.