نەوا-
بەپێی ئامارەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، لە ساڵی رابردودا پۆلیسی كەناراوەكانی فەڕەنسا زیاتر لە 6 هەزار كۆچبەریان رزگاركردوە كە هەوڵی پەڕینەوەیان لە كەناڵەكەوە داوە بۆئەوەی بگەنە بەریتانیا.
دەزگای لوتكە بڵاویكردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەساڵی 2024دا لە كەناڵی ئینگلیزەوە رێوشوێنی زۆر توندیان بەكارهێناوە بە دانانی هێزێكی زۆری پۆلیسی دەریایی و چەندین بەربەستی دیكە كە رۆڵیان هەبوە لە رزگاركردنی كۆچبەراندا، بەڵام گروپەكانی مافی كۆچبەران دەڵێن زیادبونی چاودێری پۆلیس لە كەناراوەكان كۆچبەران ناچار دەكات رێگەی مەترسیدارتر تاقی بكەنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، بەپێی ئەو ئامارانە ساڵی رابردو پۆلیسی كەناراوەكانی فەڕەنسا 6 هەزارو 310 كۆچبەریان رزگاركردوە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بۆئەوەی بگەنە بەریتانیاو هەر لەو ساڵەدا لە ناوچەی پاس دی كالای باكوری فەرەنسا بەگشتی 72 كەس گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسیش بێسەروشوێن بون، رزگاركردنی كۆچبەرانەش بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی %30 زیادیكردوە.