لەچیای سەفین پڕۆژەیەكی گەشتیاری نمونەیی جێبەجێ دەكرێت

پێش 3 هەفتە

نەوا-
بڕیارە لەچیای سەفین پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ بكرێت كە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمونەیی بێت.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری، لە بەرنامەو پلانی  حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بەبڕی یەك ملیار دۆلار پڕۆژەیەكی گەورەی وەبەرهێنانی گەشتیاریی لە چیای سەفین جێبەجێ بكرێت.
ئاماژەشیكردوە، لە ئێستادا پرۆژەكە لەدیراسەدایەو كار لەسەر داڕشتنی ماستەرپلانی دەكرێت كە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمونەی نییەو بڕیارە ئەمساڵ دیزاینی ماستەر پلانی پڕۆژەكە تەواو بكرێت و لەرێگەی گەورە كۆمپانیا جیهانییەكانەوە كە شارەزان لەبواری پەرەپێدانی گە شتیاری جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group