بەهەزاران هاوڵاتی رۆژئاوای كوردستان دژی هێرشەكانی توركیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهەزاران دانیشتوی رۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی لەهێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، بە هەزاران دانیشتوی كەرتەكانی جەزیرەو فورات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی هێرشەكانی توركیاو پشتیوانی خۆیان بۆ یەكینەكانی پاراستنی ژنان و هێزەكانی سوریای دیموكرات دوپاتكردەوە.
 لە هەردوو گۆڕەپان و شەقامەكانی عەین عیساو كۆبانێ لە كەرتی فورات و عاموداو تل حمسیش لەكەرتی جەزیرە بەهەزاران هاوڵاتی بەسەرجەم پێكهاتەكانەوە خۆپیشاندانیان كردو ئیدانەی بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانیان لە بەنداوی تشرین كرد.
خۆپیشاندەران وتیان ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەن كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە هەسەدە كردوەتە ئامانج، هەروەها ئیدانەی بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن كە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگیان هەڵبژاردوە، بۆیە داوا دەكەن فشار بكەن بۆ راگرتنی هێرشەكان و چارەسەركردنیان بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك ببێتە قوربانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group