گشتاندن بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتو دەركرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە 1ی ساڵی 2025ی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەركرد تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتو.
لەبەشێكی گشتاندنەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە كە بە پاڵپشتی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كە بەپشتبەستن بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەریكردوە تاكو هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتو لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ جێبەجێ بكرێت.
لە گشتاندنەكەدا هاتوە كە تەمەنی یاسایی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەران دەكرێتە 60 ساڵی هەر فەرمانبەرێك بە رۆژو مانگ و ساڵ بگاتە ئەو تەمەنە پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بكرێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە كە بەپێی یەكێك لە بڕگەكان ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن شەهیدی پلە یەك و پلە دون پێویستە فۆڕمێك پڕبكەنەوە تا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 23-1-2025 تا كاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group