نەوا-
پارێزگاری كەركوك سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد بۆ شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتی چەند وەزارەتێكی گرنگ بۆ پارێزگاكە.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی بكەن كە لە دواكۆبونەوەی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان رەزامەندیدا بۆئەوەی دەسەڵاتەكان لە چەند وەزارەتێكی گرنگەوە بۆ كەركوك بگوازرێتەوە وەك شارەكانی تری عیراق بەپێی یاسای پارێزگاكان .
وتیشی: پێشتر پارێزگاكانی تر گواستنەوەی دەسەڵاتی بۆ كرابو تەنها كەركوك بێبەش كرابو لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوامانكرد سەرۆك وەزیرانیش رەزامەندی لەسەرداو دواتر دەنگی تەواوی بەدەستهێنا، ئەمەش دەبێتە مایەی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی كەركوك