ئاوارەكانی لوبنان دەستیانكرد بە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاشكرایكرد، ئاوارەكانی لوبنان كە لەعیراقن دەستیانكردوە بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.
كەریم نوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندوە، ئەو لوبنانیانەی بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل ئاوارەبون و هاتونەتە ناو عیراقەوە میوانێكی خۆشەویستی وڵاتی دوو روبارن (رافدین)، لە زۆربەی پارێزگاكان میوانداریی و پێشوازیان لێكراوە ئەوەی توانراوە پێشكەشیان كراوە.
نوری راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو خێزانانەی گەیشتونەتە عیراق گەیشتۆتە 6 هەزار خێزان كە لە دەروازەی قائیم و فڕۆكەخانەكانەوە پێشوازیان لێكراوەو دابەشكراون بەسەر ناوچە جیاوازەكاندا سەرجەم پێداویستییەكانی خۆراك و تەندروستیشیان پێشكەش كراوە.
راشیگەیاندوە، دوای رێككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست خێزانەكان دەستیانكردوە بە گەڕاندنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بەپێی میكانزمێك پرۆسەكەیان بۆ رێكخراوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group