ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی دەكات

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
رۆژی یەكشەممە 1-12 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی دەدات.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی و هەردو پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی ئەوانەی كە خاوەنینی و  بەبڕیارێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە گرتبونیەوە دەدرێت، هەروەها دەنگیش دەدرێت لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی.
هەر لەكارنامەكەدا هاتوە، لە دانیشتنەكەدا راپۆرت و گفتوگۆو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردو پرۆژە یاسای فڕۆكەوانی شارستانی و هەمواری یەكەمی یاسای شارە پیشەسازییەكان دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group