عێراق ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەمدەهێنێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بڕیارە عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بكات.
عەلی كەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی بەرهەمهێنانی سەربازی لە عێراق رایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستدەكەین بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە نرخەكانی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات.
باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای پرۆژەكەدا پێكەوەبەستنی پارچەكانی ئۆتۆمبێل لە عێراق ئەنجامدەدرێت، بەڵام لە قۆناغەكانی دواتردا سەرجەم هەنگاوەكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكان دێنە عێرا،وتیشی، لە ئێستادا 90% ی كارەكانی ژێرخانی پرۆژەكە تەواوبوون.
ئاشكراشیكرد، بەپێی پلانەكەیان توانای بەرهەمهێنانی مانگانەیان دوو هەزار ئۆتۆمبێلە، كە لە ساڵێكدا دەكاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل، كە لەحەوت مۆدێلی جیاواز پێكدێن، جگە لەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ بەنزینخانەكان چەندین وێستگەی بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكان دەكەنەوە.