ئەگەری سەرهەڵدانی ناكۆكی لە كۆنگرەی كۆپ 29 هەیە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەگەری سەرهەڵدانی ناكۆكی لەنێو وڵاتان لەبارەی رەشنووسی كۆتایی تایبەت بە كۆنگرەی كۆپ 29 زۆرە.
لەكۆنفڕانسی ئەمساڵی لایەنەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا ناسراو بە (COP29) لە باكۆی ئازەربایجان ئەگەری سەرهەڵدانی ناكۆكی زۆرە لەنێو وڵاتانی بەشدار،كێشەی سەرەكیش بریتییە لە بڕی ئەو پارەیەی كە دەبێت وڵاتە دەوڵەمەندەكان بیدەن بە وڵاتە هەژارەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
بەگوێرەی راپۆرتێك، چین و وڵاتانی تازە گەشەسەندو وێڕای داوای 500 ملیار دۆلار لە وڵاتە پێشكەوتوەكان، داوای 1.3 تریلیۆن دۆلاری دیكەش دەكەن هەتا شەش ساڵی داهاتوی (2030)، ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتانی دەوڵەمەند لە رەشنوسی رێككەوتننامەكەدا بڕی پارەكەیان دیارینەكردوە، بۆیە خاڵە ناكۆكەكان هێشتا چارەسەر نەكراون وەك  سەرچاوەی پارەكە، شێوازی پارەدانەكە، كێن بەخشەرەكان. 
هەر بەگوێرەی رپۆرتەكە، ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، پێدەچێت كۆنفرانسەكە درێژ بكرێتەوە وەك ساڵانی رابردو بۆ گەیشتن بە دەقێكی نوسراو كە بگونجێت لەگەڵ داواكاریی وڵاتانی بەشدار لە كۆنگرەكەدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group