نەتەوە یەكگرتوەكان: %70ی زەوییە كشتوكاڵییەكانی غەزە لەناوچون

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆی دەركەوتوە كە لە غەزە هیچ توانایەكی بەرهەمهێنانی خۆراك نەهێشتراوەتەوەو بەشێكی زۆری زەوییە كشتوكاڵییەكانیش لەناوچون.
ماڵپەڕی زە گاردیان ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، شیكارییەكی وێنەی مانگە دەستكردەكان لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئەوەی دەرخستوە كە زیاتر 90%ی ئاژەڵەكان لە كەرتی غەزە لەناوبراون بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە نزیكەی 70%ی زەوی بۆ بەروبومیش لەو خاكەدا لەناوچون یان زیانیان پێگەیشتوە، لە راپرسییەكیشدا دەركەوتوە كە زیاتر لە نیوەی مەڕو ماڵاتەكان لەناوچون و زیاتر لە سێ لەسەر چواری باخچە بەناوبانگەكانی ئەو خاكە بەهەمان شێوە لەناوبراون.
رین پاوڵسن بەڕێوەبەری فەرمانگەی فریاگوزاری لە رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتوەكان پێشتر رایگەیاندبو كە بەرهەمهێنانی خۆراكی ناوخۆیی لە غەزە لەناوبراوە، وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە رێڕەوی ئۆتۆمبێلە قورسەكان، روخاندن، تۆپباران و فشارەكانی دیكەی پەیوەست بە ململانێكان، زیانیان بە روبەڕێكی گەورەی زەوی كشتوكاڵی و ژێرخانەكانی غەزە گەیاندوە.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group