نەوا-
وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، سەرژمێریی گشتی دانیشتوان هەنگاوێكی زیندوە بۆ بەدەستهێنانی زنجیرەیەك زانیاری گشتگیر كە بەشداری دەكات لە پەرەپێدانی پرۆژەكانی باشكردنی ژینگە.
ساڵح حسناوی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، ئەو زانیارییانەی لە سەرژمێرییدا بەدەستدێن هاوكارە بۆ پلانی وەزارەتەكەیان تا دەستنیشانی كەموكوڕییەكانی ژینگە بكەن بۆ كەمكردنەوەی پیسبونی هەواو ئاو و خاك، هەروەها پەرەپێدانی بە دارستانكردن و ئیدارەدانی سەرچاوە مرۆییەكان لەگەڵ ئەوەشدا جێبەجێكردنی پلان و ئەو بەڵگەنامانەی كە نیشتمانین بۆ بەرەنگاربونەوەی شوێنەوارەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بەدەستدێن.
حسناوی راشیگەیاندوە، زانیارییەكانی سەرژمێریی وردن بەشداری دەكات لە دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی ناوچە جیاوازەكان و چارەسەركردنی ژینگەكانیان كە بگونجێت لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی لەسەریان هەیە، بۆیە عیراق هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو زانیاریانە دەدات.