حكومەتی عیراق: لەم ساتەدا گەلی فەڵەستین و سەركردەكانی جێناهێڵین

31/07/2024 عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق ئیدانەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماسی لەتاران كرد.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی درەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەتوندی ئیدانەی پرۆسەی تیرۆركردنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس دەكەین كە لە پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشێك  شوێنی مانەوەی كردە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق تەئكیدیشی كردۆتەوە، ئەو پرۆسە دوژمنكارانەیە پێشێلكردنێكی رونی یاسا نێودەوڵەتییەكانەو  هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، عیراق  گەلی فەڵەستین و سەركردەكانی لەم ساتە ناخۆشەدا بەجێناهێڵێت داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی چەندینجارە پێشێلی سەروەریی وڵاتان دەكەن.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەشیكردوە، عیراق پابەندە بە پشتیوانیكردنی دۆزی فەڵەستین و مافی رەوای گەلەكەی كە مافی چارەی خۆنوسین و دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە كە پایتەختەكەی قودسە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group