هۆشداری لە بڵاوبونەوەی ئیفلیجیی منداڵان لە غەزە دەدرێت

24/07/2024 جیهان

نەوا-
 رێكخراوی تەندروستی جیهانیی نیگەرانە لە مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئیفلیجیی منداڵان لە كەرتی غەزە.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویدەكەنەوە، بەو پێیەی شوێنەواری ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوی پیسدا لە غەزە دۆزراوەتەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف پێیان وایە كە رەنگە پێویست بێت هەڵمەتێكی كوتانی بەكۆمەڵ دەستپێبكات بۆ خۆپاراستن.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل باسكراوە، لە پشكنینی نمونەی ئاوەڕۆكانی غەزەدا دەركەوتوە كە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان جۆری دویان تێدایە كاتێك لە تاقیگەكان لە ئیسرائیل پشكنینیان بۆ كراوەو رێكخراوی تەندروستی جیهانیش دەرەنجامێكی هاوشێوەی دەستكەوتوە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشیە تۆمار نەكراوە.
ئەوەش دەخرێتەڕو، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی نیگەرانە لە ئەگەری بڵاوبونەوەی ئیفلیجی منداڵان كە درمییە و بە شێوەیەكی سەرەكی توشی كۆرپە و منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ دەبێت، ئەو نەخۆشیە چارەسەری  نییە بەڵام كوتان دەتوانێت كاریگەر بێت بۆ خۆپاراستن لێی.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group