رێنمایە تەندروستیەكانی خواردن لە رۆژانی جەژندا

15/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیكردنەوە، خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك و بەتایبەت نانی بەیانی یەكەم ڕۆژ دەكرێت كاریگەری نەرێنی هەبێت بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.
دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراك، گرنگترین رێنمایە تەندروستیەكانی چۆنیەتی خواردن لە رۆژانی جەژندا بڵاودەكاتەوە.
ئەو پسپۆڕەی  بواری خۆراك دەڵێت، باشتر وایە نانی بەیانی ڕۆژانی جەژن هاوشێوەی نانی بەیانی ڕۆژانی پێشتر بێت، وەك نان و ماست ، پەنیر ، هێلكە ، هەوڵ بدرێت خواردنی چێشت بخرێتە نیوەڕۆ.
باس لەوەش دەكات، یەك جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕێكی كەم  چەوری پێوە بێت، نابێت گۆشتی سوور و مریشك و قەل هەمووی لە یەك كاتدا بخورێت.
لە كۆتایشدا دەڵێت، ئەو كەسانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە زۆر ئاگاداری خواردنی دەرمانەكانیان بن لەكاتی خۆی دا، لەگەڵ پابەند بوون بە پارێزی تایبەت بە نەخۆشیەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group