نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی بەغدا دەستگیركردنی دو كەسی تۆمەتبار بە دزیكردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی بەغدا توانیویانە دو تۆمەتبار لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیربكەن كە بڕی 23 ملیۆن دیناری عیراقییان لە هاوڵاتییەك دزیوە دوای ئەوەی بە ئامێری ئاسن هێرشیان كردوەتە سەری، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكەش دوای ئەوە دەستیپێكردوە كە زانیاری دراوەتە مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی بەغدا سەبارەت بە بونی روداوەكە.
رونیشكراوەتەوە، تۆمەتبارەكان دوای دۆزینەوەی شوێنەكەیان دەستگیركراون، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوەكان خراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەو بڕیاردرا بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی 443ی یاسای سزادان سزای خۆیان وەربگرن.