عیراق پلەی نۆیەمی یەدەگی سامانی سروشتی جیهانی بەدەستهێناوە

23/03/2024 عێراق

نەوا-
وڵاتی عیراق لە ریزبەندی 10 وڵاتی سەرەكییە كە خاوەنی بەنرخترین یەدەگی سامانی سروشتیە لەڕوی كۆی بەهای خەمڵێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی ماڵپەڕی ستاتیستا، سامانە سروشتییەكان ئەو یەدەگە سروشتیانەن كە بۆ مانەوەی مرۆڤ پێویستن یان بۆ بنیاتنانی شارستانییەتەكەیان بەكاردێن، روسیا لە پلەی یەكەمدا هاتوە بەهای یەدەگی سامانە سروشتییەكانی دەگاتە 75 ترلیۆن دۆلار، ئەم بڕە پارەیە خەڵوز و نەوت و گازی سروشتی و زێڕو دارو كانزا دەگمەنەكانی زەوی لەخۆدەگرێت، ئەمریكا پلەی دوەمی بەدەستهێناوەو بەهای مەزەندەكراوی سامانە سروشتییەكانی نزیكەی 45 تریلیۆن دۆلارە.
ماڵپەڕەكە باسی لەوەشكردوە، عیراق لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەكەدایە بەو پێیەی خاوەنی 15.9 تریلیۆن دۆلار سامانی سروشتییە، هەروەها زەوییە بیابانییەكانی نەوت و غازی سروشتی و فۆسفات و گۆگردی تێدایە.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group