تەندروستی چەمچەماڵ: بەهۆی بایكۆتەوە زۆر پێویست نەبێت سەردانمان مەكەن

11/09/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ داوا لەهاووڵاتیان دەكات لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكانیان نەكەن.
لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەكەنەوە لەئێستادا بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە پزیشكانی نیشتەجێ و پلەبەند لەناو سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بایكۆتی دەوامیان  كردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دواشی لە هاوڵاتیان كردوە لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكان نەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group