سودانی: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەین

17/04/2023 عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، تەنها بابەتی تەكنیكی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ماوەو لەم هەفتەیەدا دەستپێدەكاتەوە. 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی روداو رایگەیاندوە،  كۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ كڕیارانی نەوت گرێبەستێك واژۆ دەكات و لەم هەفتەیەدا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
 وتوشیەتی: دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرەكی حكومەتی عیراقە، ئێمە پابەندین بە دابینكردن و پێدانی موچە بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
 سودانی ئاماژەی بەوەشكردوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەنها بابەتی تەكنیكی ماوەو نامە ئاڕاستەی حكومەتی توركیا دەكرێت و هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group