عومەر گوڵپی: بەرپرسان خەڵك ناچار دەكەن بچن شوقەكانیان بكڕن

12/02/2023

نەوا - 
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە كۆڵان و گەڕەكەكانی شاردا بەشی ئاوی گەرم كارەبا بە خەڵك نادەن، بۆ ئەوەی خەڵك ناچاركەن بچێت لە سیتیەكانی ئەوانا شوقەیەك بكڕێت و بیكەنە كرێچی خۆیان.
عومەر گوڵپی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، لە زۆرینەی شارەكاندا كارەبا بۆ 4 تاوەكو 6 كاتژمێر كەمبووەتەوە، ئەمەش نەوەك بەشی گەرمكردنەوەی ماڵ ناكات، بەڵكو ئاوی گەرمیش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بۆ خێزانێك دابین ناكات.
رونیشیكردووەتەوە، ئەم سیاسەتە تەنها و تەنها پاڵنانە بە هاوڵاتیەوە تاوەكو ئەو خانووەی بە هەزار كولەمەرگی كڕیویەتی بیفرۆشێت و بچێت لە یەكێك لە سیتییەكاندا كە زۆرینەی هی بەرپرس و كۆمپانیا حزبیەكانیانن شوقەیەك بكڕێت.
هەر بەپێی وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ ئەوەی بێجگە لە ساغكردنەوەی یەكەكانیان، مانگانە بە پارەی كارەبا و خزمەتگوزاریی بیكەنە كرێچی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group