نەوا-
جاسم موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، كورد و سونەكان جددی نین لە چارەسەر كردنی كێشەكانی عیراق، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەرژەوەندیەكانی خۆیان لە پێشتر دەبینن.
موسەوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، فراكسیۆنە كوردی و سونییەكان بۆ بەرژەوەندی ناوچەكانیان كاردەكەن و بەرژەوەندی عیراق لەبەرچاو ناگرن، ئەوان جددی نین لە چارەسەركردنی دۆخی چەقبەستوی عیراق.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، كورد و سونە بەرژەوەندیەكانی خۆیان پێش بەرژەوەندی عیراق خستووە و پێیان وایە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لە بەرژەوەندی ئەوانە.
نزیكەی ساڵێكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام دراوە بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی نوێ پێكنەهێنراوە و كێشەی نێوان لایەنە سیاسیەكانیش بەردەوام لە زیادبووندایە.