قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە 4 ملیار دۆلارە

17/08/2022

نەوا-
عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران گەیشتۆتە 4 ملیار دۆلار لەساڵێكدا.
عەبدوڵڵا ئاكرەیی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران نزیكەی 4 ملیار دۆلارە ساڵانە و بەوە رازی نین و دەیانەوێت بچێتە ئاستێكی بەرزتر وەكو پێشوو، كە ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگەیشتە 8 ملیار دۆلار.
رونیشیكردووەتەوە، بۆیە كاری بەردەوام دەكرێت و سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە پەرە بە كەرتی بازرگانی بدرێت و قەبارەی بازرگانی زیاتر بكرێت لەگەڵ ئێران، بڕیارە گرنگی بە خاڵە سنوریەكانی نێوان هەرێم و ئێران بدرێت، وەكو حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و باشماخ.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران باسی لەوەكردووە، ئەوەش  بۆ ئەوەی هەرچی كێشە و گرفتیان هەیە چارەسەر بكرێن و ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت و قەبارەی بازرگانی وەكو پێشووتر زیاتربێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group