نه‌وا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ئه‌هواز له باشوری خۆرئاوای ئێران شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی میدیاكانی ئێران ته‌قینه‌وه‌كه له بازاڕێكی ئه‌هواز روویداوه و به هۆیه‌وه 9 كه‌سیش برینداربوون و به‌شێكی زۆر له بینایه‌كی بازاڕه‌كه روخاوه.
موجته‌با خالیدی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاكه‌وتنی ئێران باسی له‌وه‌كردووه، تائێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرانه‌بووه، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت به هۆی لێچوونی غازی بینایه‌كی بازاڕه‌كه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه روویدابێت.
رۆژی شه‌ممه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی نزیك تاران دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون.