له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان باران بارین ده‌ستیپێكردووه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله تا چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت و زۆرترین رێژه‌ی باران بارینیش له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه و خێرایی باش له هه‌ندێك ناوچه زیاد ده‌كات.
به‌شی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و ده‌ریای سوور و ده‌ریای سپی ناوه‌راست كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان باران له ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌بارێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی باران بارینی پێشبینیكراو بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان، رایگه‌یاندووه: له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی زۆرترین بڕی باران ده‌بارێت و له ناوچه شاخاویه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌یه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی پێشبینیشی كردووه له‌گه‌ڵ باران بارین هه‌ندێ كات هه‌وره تریشقه‌ش دروست بێت و پله‌كانی گه‌رماش به چه‌ند پله‌یه‌ك نزمببنه‌وه و له پارێزگای كركووك و سلێمانیش خێرایی با زیاد ده‌كات له هه‌ندێ كات بۆ سه‌رووی 25 كم له كاتژمێرێكدا له كاتی باران بارین.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت .