نەوا-
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە، لە بەشێك لە ناوچەكانی عێراق و باشووری هەرێمی كوردستان تەم دروستدەبێت و دواتر دەبێتە پەڵەهەور، هەروەها پلەی گەرمی لە تەواوی ناوچەكان بەرزدەبنەوە.
رونیشكراوەتەوە، كەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەش بە هەمان شێوەی رۆژی چوارشەممە دەبێت، بەڵام پلەی گەرمی لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە خوارووی عێراق، بەرزتردەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی هەینی بەگشتی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنەوە.