نه‌وا
سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی سوید ره‌خنه له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌گرێت و ده‌ڵێت "ئه‌مه كوردان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی و پێویسته ئه‌و پرسه ببرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت".
له وتارێكدا به ناونیشانی "ترامپ كورد ده‌خاته به‌رده‌م گورگه‌كان، پێویسته كارێك بكه‌ین"، یان بیۆر كلۆند سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی سوید نوسیویه‌تی: بڕیاره كتوپڕه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له باكوری سوریا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌سه‌ر كورده‌كاندا بێت.
یان كلۆد هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ته‌نها روسه‌كان، توركه‌كان و ئێرانیه‌كان به‌و بڕیاره‌ی ترامپ دڵخۆشن و ته‌نانه‌ت له ناو خودی ئیداره‌ی واشنتۆنیش چه‌ند به‌رپرسێك ناڕازین و نمونه‌شی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا هێناوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌دا، كه له ماڵپه‌ڕی ئیكسپرێسن بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی سوید وێڕای به بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌ركوتی كورد له توركیا، باسی له‌وه‌كردووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته خۆی بۆ په‌لاماردانی باكوری سوریا و له‌باربردنی ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كوردان له‌و وڵاته ئاماده‌كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كوردانی سوریا نه داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان كردوه، نه مه‌ترسیشن بۆسه‌ر ئاسایشی توركیا.
سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی سوید، رۆڵی كورده‌كانی له تێكشكاندنی داعش بهرزنرخاندوه و راشیگه‌یاندوه، كه بۆ پارێزگاریكردنی لێیان پێویسته سوید هه‌ڵوێستی هه‌بێت و له‌و رووه‌وه پێشنیاری كردووه تا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رنه‌چوه، پرسی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كورد ببرێته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.