نەوا-
سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت: فەرەنسا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵێكی وڵاتەكەی رایگەیاند، فەرەنسا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پشتگیری لە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجیان ئەوەیە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لەگەڵ سعوودییە سەرۆكایەتی كۆنفرانسێك بكەین، كە بتوانین پێكەوە بڕیارێكی دادپەوەرانە بدەین و دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێین.
ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆكس فەرەنسا، لەم هەفتەیەدا بەشداری لووتكەی سێ قۆڵی سەرۆكی میسر و شای ئوردن لە قاهیرە كرد، هەروەها، لە لووتكەكەدا تیشك خرایە سەر كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پاڵپشتیكردنی پلانی عەرەبی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە لە بەرانبەر پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و كردنەوەی دەروازەكان بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هاوكارییە مرۆییەكان بۆ دانیشتووانی كەرتەكە بنێردریت.