ئەردۆغان: لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆدەبمەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: لەگەڵ شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی كۆدەبێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنی پارتەكەی لەپەرلەمانی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەیان كە لە رابردودا بەهۆكارگەلێكی جیاواز خرابوە دەرەوەی كێبڕكێی جیهانی دەبێتەوە بە یەكێك لە كاراكتەرانی بنیاتنانی سەردەمی نوێ.
ئاشكراشیكرد، رۆژی پێنجشەممە 10-4  پێشوازی لە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی دەكات و هەم لەگەڵیان كۆدەبێتەوە هەمیش ئیرادەیان بۆ گەیشتن بەئامانجی توركیایەكی بێ شەڕ پشتڕاست دەكەنەوە.
ئەردۆغان لە بەشێكی تردا باسی لە كاریگەری توركیا كردو رایگەیاند:  كاراكتەرە جیهانییەكان هەندێكجار ئارەزومەندانەو زۆرجاریش بەناچاری دانیان بەوەدا ناوە كە ناتوانرێت بەبێ توركیا هاوكێشە دروست بێت ئەگەریش دروست بێت چانسی مانەوەی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group