رۆژی پێنجشەمە هەردو شاندی ئەمریكاو روسیا لە ئیستانبوڵ كۆدەبنەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
بڕیارە رۆژی پێنجشەمە 10/4 بۆ دوەمیجار لەشاری ئیستانبوڵ كۆبونەوەی نێوان شاندەكانی روسیاو ئەمریكا بەڕێوەبچێت.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، شاندەكانی ئەمریكاو روسیا لە ئیستانبوڵ كۆدەبنەوە، كۆبونەوەكە لە كونسولخَانەی گشتیی روسیا لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت و ئەلێكساندەر دارچیڤ باڵیۆزی روسیا لە ئەمریكا وەك سەرۆكی شاندی روسیا لە كۆبونەوەكەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ شاندی ئەمریكا دەستنیشان كراوە.
راشیانگەیاندوە، سۆناتا كوڵتەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری روسیاو ناوەڕاستی ئەوروپا وەك سەرۆكی شاندی ئەمریكا بەشداری كۆبونەوەكەی رۆژی پێنجشەممە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group