حكومەتی عیراق زەوی بۆ مامۆستایان دابین دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكان سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا زەوی نیشتەجێبون بۆ مامۆستایانی پەروەردە دابین بكات.
لەو نوسراوەدا كە دەستەكە ئاڕاستەی سەرجەم نوسینگەكانی پارێزگارەكانی عیراقی كردوە تیایدا ئاماژەی بەوە كردوە، بەزویی و بە پەلە رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق جێبەجێ بكەن بەمەبەستی تەرخانكردنی زەوی نیشتەجێبون بۆ دەستەكانی زانستی و پەروەدریی.
نوسراوەكەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاكان كراوە تەنها هەردو پارێزگای واست و موسەننای لێ بەدەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group