نوری مالكی: هەڵبژاردن نەكرێت عێڕاق دەڕوخێت

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵبژاردن نەكرێت عێڕاق دەڕوخێت.
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت دەرفەتێكە بۆ بەهێزكردنەوەی عێراق و سیاسەتی دەوڵەتداری، گەر هەڵبژاردن دوابخرێت یان نەكرێت شەڕ ڕوودەدات و ڕەنگە مل بۆ ڕووخانی عێراق بكێشێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بێت و هەر هەوڵێك بۆ پێكهێنانی حكومەت لەدەرەوەی هەڵبژاردن رەتدەكەنەو، چونكە ئەوكارە دەبێتەهۆی ئاڵۆزی زیاتری ناوچەكە و دۆخی عێراق بەتایبەتی.
مالكی باسی لەوەشكرد، هەوڵێكی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بۆ هەڵوەشاندنەوەی عێراق هەبوو، ئەو دەنگۆیانەی باسی دواخستنی هەڵبژاردنیش دەكەن دەبێت پەراویز بخرێت، چونكە دواخستنی هەڵبژاردن واتە دابەشكاری و كوشتار لە عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group