دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئازار دەكرێت

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 27/3 دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئازار دەكرێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بڕی 954 ملیارو 880 ملیۆن و 467 هەزارو 779 دینار وەك تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری دارایی بانكی وەزارەتی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە 27/3 دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئازار دەكرێت و ئەو موچەخۆرانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەكانیان و لەڕێگای كورتەنامەوە ئاگادار دەكرێنەوە.                                                   
ئاماژەشیكردوە، ئەو موچە خۆرانەشی بەشێوەی كاش موچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان لە كەمترین ماوەدا راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی موچەكانیان دەكرێت.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group